دامەزراندن

پەیمانگای نیشتیمانی تەکنیکی دامەزراوە لە ساڵی ٢٠١٣ بە پێی فەرمانی وەزاری وەزارەتی پەروەردەی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە ١٦٠٦ لە ٢٦/٠٨/٢٠١٣، پەیمانگای نیشتیمانی یەکێکە لە پەیمانگا پێشکەوتوەکان لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست وجیهان لە رووی شێوازی پرۆگرام و زانست و رێگەی وانە وتنەوەکەی هەروەها پەیمانگاکەمان کار دەکات بۆ بەرەو پێش بردنی زانستی پێشکەوتوو لە داهاتوودا.

بینین

پەیمانگاکەمان کار دەکات بۆ بونی بە یەکێک لە پەیمانگا هەرە پێشکەوتوەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست کە پشت دەبەستێت بە رێگای وانە وتنەوەی زانستی جیهانی , هەروەها پەیمانگاکەمان کار دەکات بۆ بەرەوپێش بردنی زانستی پێشکەوتوو لە داهاتوودا.

ميشەن

ئامانجی پەیمانگا:پەیمەنگای نشتیمانی تەکنیکی ئامانجی بریتیە لە پەروەردەکردنو مەشق پێکردنی گەنجی بەھرەدار تاکو ببن بە نمونەیەک بۆپەرەسەندن،بۆپەرەپێدانی ستانداردی ژیان و سازکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمی لەکوردستانو عێراق بەگشتی،بەشێوەیەکی ڕونتر ئەتوانین بڵێین ئامانجی NTI بریتیە لەوەی کە بناسرێت بەسەنتەرێکی گەعەپێدانی دیار بۆ:

  • دابین کردنی ھەلو سیستەمێکی نوێی خوێندن بەکوالیتیەکی زۆر بەرز کە لە ناوخۆو لەستانداردی جیھانی پەیڕەو دەکرێت.
  • بەرھەمھێنانی دەرچووی بەشەکان کەدەوڵەمەندن بە زانیاری گشتی و بەھرەی تایبەت و تاکو بتوانن داھاتویەک بنیات بنێن لەسەروی تواناکانی خۆیان.
  • پەیڕەوکردنی زانیاریەکانیان لە بازاڕی کارکردن و پشەسازی و ئابوری و پێشکەوتنی کلتوری و گشتی لەکوردستان و دەرەوەی وڵات.
  • بەردەوام بون لەخوێندن و فێربونی ھەمیشەی کەڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لەباشکردنی تواناکانیان لەکوردستان و دەرەوەی وڵات.
  • ئامادەکردنی توێژینەوە و پڕۆژەی تایبەت ،تێکەڵ بون بەکۆمەڵگاو ئەنجامدانی چالاکی کەراستەوخۆ پەیوەندی ھەیە بە کەسی خوازرەو لە بازاڕی کار.