دامەزراندن

پەیمانگەی (نیشتیمانی تەکنیکی)ی ناحکومی وەک یەکێک لە باشترین پەیمانگەکان دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی وەردەگرێت لە بەشەکانی:

  • زانستی گاز وبترول
  • زانستی کۆمپیوتەر
  • زانستی کارگێری وژمێریاری

پەیمانگەکەمان خاوەنی باڵەخانەی تایبەت بە خۆیەتی کە بە شێوەیەکی مۆدێرن دروست کراوە و هاوتایە لەگەڵ سەرجەم ستانداردە پەروەردەیییەکان و مەرجەکانی خوێندن تێیدا فەراهەم کراوە وەک: (تاقیگە، کتێبخانە، باخچە، یاریگا، کافیتریا).

لە پەیمانگەکەمان لەپاڵ گرنگیدان بە ئاستی پەروەردەیی و زانستی قوتابییان گرنگی زۆریش دراوە بە لایەنی تەرفیهی و خۆشنوودی قوتابییان ئەویش لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر.

دەرچووان دەبن بە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراو کە دەتوانن لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان درێژە بە خوێندن بدەن.
هەروەها قوتابییان دەتوانن ببنە خاوەنی بڕوانامەی (Microsoft IT Academy) کە باوەڕپێکراوە لەلایەن کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لە ئەمەریکا.

پەیمانگەی نیشتیمانی تەکنیکی
داهاتووت لێرەیە

ناونيشان
: كوردستان عيراق ، هەولێر ، گەرەکی سەربەستی ، بەرامبەر گۆندی ئیتالێ ، نزیك مزگەوتی حاجی جەودەت الاسعدي ..
مۆبايل
: (07501480303) - (07501480404)
ئيمه‌يل