کۆتایی هەواڵەكان
گەشتێکی زانستی بۆ زانکۆی کۆیە
پەیمانگای نیشتیمانی تەکنیکی هەستا بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی (سێیەم و پێنجەمی) بەشی نەوت لە بەرواری (١٥-٢-٢٠٢٣) لە لاییەن سەرۆک بەشی نەوت مامۆستا(کیوان جلیل) بۆ زانکۆی کۆیە ئەم خاڵانەی خوارەوە دەرئەنجامەکەی بوو: -بەشداریپێکردن لە سیمیناری (Society of Petroleum Engineering chapter of Koya University) و ڕوونکردنەوەی گرینگی ئەو کۆمەڵەیە لە تەواوی جیهان بۆ بواری نەوت. -بوون بە ئەندام لە کۆمەڵەی (SPE) بە خۆڕایی -سەردانیپیکردنی فێرخوازانمان بۆ تاقیگە نەوتییە پێشکەوتووەکانی ئەم زانکۆیە و گرینگیان لە پیشەسازی نەوت و گازدا.
درێژە...گەشتێکی زانستی جیۆلۆجی بۆ ناوچەکانی بەستۆڕە و پیرمام و شەقلاوە
پەیمانگای نیشتمانی تەکنیکی هەستا بە ڕێکخستنی گەشتێکی زانستی جیۆلۆجی بۆ فێرخوازی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی نەوتی پەیمانگاکەمان لە لایەن سەرۆک بەشی نەوت مامۆست (کیوان جلیل) بۆ ناوچەکانی بەستۆڕە و پیرمام و شەقلاوە بۆ ئاشنا کردنی قوتابیان بە پێکهاتەی جیۆلۆجی هەروەها جۆری بەردە جیاوازەکانی Sedimentary rock)) (کەڤەرە نیشتووەکان) ئەم ناوچەیە وە گرنگی ئەم جۆرە بەردانە لە دۆزینەوەی نەوت و گاز. گرنگترین ئەو پێکهاتانەی کە باس کران لەم گەشتەدا بریتیی بوون لەمانەی خوارەوە: 1.Upper and lower Bakhtyari formation 2. Pila spi formation 3. Kolosh formation 4. Shiranish formation لەگەڵ ڕێزدا.
درێژە...گەشتی زانستی بۆ بانکی اربیل
پەیمانگای نیشتمانی تەکنیکی هەستا بە ڕێکخستنی گەشتی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی ژمیریاری لە (٢٢-٢-٢٠٢٣) لە لایەن سەرۆک بەشی ژمیریاری مامۆستا (زینە عبدالغنی) بۆ بانکی (اربیل للاستثمار و التمویل) بە مەبەستی ئاشنابوونی قوتابیان بە بەشەکانی بانک بە گشتی و بەشی دارایی و ماستر کارد بە تایبەت.
درێژە...سیمینارێک بە ناونیشانی (The Ways of Learning Languages)
پەیمانگای نیشتیمانی تەکنیکی هەستا بە ڕێکخستنی سیمینارێک لە لایەن( احلام فرزندە اوسمان) بە ناونیشانی (The Ways of Learning Languages)، لە بەرواری (١٥-٢-٢٠٢٣) ئەم خاڵانەی خوارەوە دەر ئەنجامەکەی بوو: -باسکرنی گرینگی زمان لە بەرەوپێشچوونی هەر تاکێک. -باسکردنی ڕێگاکانی فێربوونی هەر زمانێک.
درێژە...